"باشترینى جیهانن"

کونسوڵخانەی ئەمریکا پیرۆزبایى لە هاندەرانى زاخۆ دەکات

964+

وریا فەتاح

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا پیرۆزبایی لە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ دەکات، دوای ئەوەی بوونە براوەی خەڵاتی “باشترین هاندەر”ـی فیفا بۆ ساڵی 2025.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێکدا کونسوڵخانەکە ئەم دەستکەوتەی هاندەرانی زاخۆی بەرز نرخاندووە و هاوکات لەگەڵ پیرۆزباییەکەدا، کۆمەڵێک زانیاری سەرنجڕاکێشی لەبارەی مۆندیالی داهاتوو بڵاوکردووەتەوە کە بڕیارە لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کونسوڵخانەی ئەمریکا، مۆندیالی داهاتوو هاوکات دەبێت لەگەڵ 250ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە وەک دەرفەتێک دەبینرێت بۆ نیشاندانی میوانداریی ئەمریکییەکان.

دوێنێ سێشەممە، لەلایەن یەکێتى تۆپى پێى جیهان (فیفا)، هاندەرانى زاخۆ وەک باشترین هاندەرى ساڵى 2025، دەستنیشانکران.

 زاخۆ گەیشتنە لوتکەی جیهان؛ خەڵاتی

 زاخۆ گەیشتنە لوتکەی جیهان؛ خەڵاتی "باشترین هاندەر"ـی فیفاى بردەوە