بۆچی؟
شاندێکی سوید لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان بوون
964+
ئەحمەد مستەفا
نوێنەری وەزارەتی داد و پۆلیسی سوید لە هەولێر چوونە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنەکە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، داوای هاوکاری لە هەرێمی کوردستان کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی قاچاخچیێتی و ماددە هۆشبەرەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17.12.2025، عەبدولجەبار عەزیز، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان له‌گەڵ، شاندێکی باڵای وه‌زاره‌تی دادی سویدی و داواکاریی گشتی و هێزه‌کانی پۆلیس و نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی سوید له عێراق کۆبووەتەوە.
راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی دادوەری لەبارەی دیدارەکە بڵاوکراوەتەوە، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد و داواکاریی گشتی سوید رایگەیاندووە، هه‌رێمی کوردستان هاوبه‌شێکی گرنگی وڵاتی سویده له زۆربه‌ی بواره‌کان و یه‌که‌مین جاره شاندێکی باڵای سویدی له‌و ئاسته‌دا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان بکات.
ئەو وتوویەتی، له‌گه‌ڵ زیادبوونی تاوانه رێکخراوه‌کان له جیهاندا، هیچ وڵاتێک بێ به‌ش نه‌بووه له‌و ره‌فتاره تاوانکارییانه و سویدیش له چه‌ند ساڵی رابردوودا بووەته گۆڕه‌پانی شه‌ڕو توندوتیژیی بانده تاوانکارییه‌کان به تایبه‌ت مادده هۆشبه‌ره‌کان و بازرگانیکردن به مرۆڤ و چه‌ندین تاوانی دیکه، کە ئه‌و بانده تاوانبارانه سنووری هیچ وڵاتێک ناناسن.
ژماره‌یه‌ک زۆر نه‌ته‌وه و خه‌ڵکی وڵاتانی جیاجیا پێکهاتووه بۆیه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تاوانبارانه و ده‌ستگیرکردنیان و به‌سزا گه‌یاندنیان، ئه‌رکێکی مرۆییه و پێویستی به هاوکارییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆیه ئه‌وان وه‌ک هاوبه‌شێکی گرنگ و سه‌ره‌کی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه ده‌ڕواننه هه‌رێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رایگه‌یاندووە، به‌داخه‌وه هه‌رێمی کوردستانیش به تایبه‌ت له چه‌ند ساڵی رابردوو بێ به‌ش نه‌بووه له تاوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان ده‌زگاکانی ئه‌منی و هێزه‌کانی پۆلیس سه‌رکه‌وتووانه رووبه‌ڕووی ئه‌و تاوانانه بوونه‌ته‌وه‌و ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاکان له هه‌رێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵ و تواناکانمان خستووەته‌گه‌ڕ بۆ به‌سزا گه‌یاندنی تاوانباران.
ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌موولایەکمان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه و به سزاگه‌یاندنی تاوانبارانه جا هاووڵاتی هه‌ر وڵاتێک یان له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز بن، پێویسته پرۆسه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت له‌نێوان وڵاتان بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه.
