"ئاپ"ێک کۆمپانیا و گەنجەکان کۆدەکاتەوە

لەمەودوا بەدوای هەلیکاردا مەگەڕێ و بڕۆ خۆت تۆمار بکە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی رێگای دووری گەڕانی گەنجانی بەدوای هەلیکاردا نزیک کردووەتەوە و ئەپێکی نوێی خستووەتەکار و لەگەڵ خاوەنکارەکانیش بەیەکیان دەبەستێتەوە بۆ ئەوەی لەمەودوا نە گەنجان بەدوای کاردا عەوداڵ بن و نە کۆمپانیاکانیش تووشی سەرئێشەی دەستخستنی دەستی کار بن.

کۆمپانیاکە Suli Worksـەو لە سلێمانی ئەو کارەی کردووە، پێشەوا جەزا بەڕێوەبەرەکەیەتی بە 964ـى وت، هەستیان بە بۆشاییەک لەنێوان گەنجانی بێکار و کۆمپانیاکان کردووە و ئەوان توانیویانە لە رێگەی ئەم ئاپەوە بۆشاییەکە پڕبکەنەوە.

وتیشی “گەنجانی بێکار و کۆمپانیاکان پڕۆفایلی تایبەتی خۆیان لە ئاپەکە دادەنێن و هەردوولا بەئاسانترین شێوە دەتوانن بۆ رێککەوتنی کارکردن مامەڵە لەگەڵ یەکتری بکەن”.

خۆتۆمارکردن لە ئاپەکە بێ بەرامبەرە و دەشڵێت “هەر لەناو ئاپەکەدا کۆڕسی تایبەتیان بۆ گەنجانی بێکار داناوە بۆ ئەوەی ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری خۆیان لە ژینگەی کاردا بەرزبکەنەوە”.

پێداچوونەوە ؛ فەرهاد حەسەن

داواى هەلیکار لەو کۆمپانیایە دەکەن کە لە ناحیەکەیاندا ...

داواى هەلیکار لەو کۆمپانیایە دەکەن کە لە ناحیەکەیاندا کاردەکات

نوسینگەکانى هەلیکار مەرجدار دەکرێن

نوسینگەکانى هەلیکار مەرجدار دەکرێن