هەواڵەکان
بارزان بووە دوا مەنزڵگەی مامۆستا ئاڤێستا و یەكەم رووداویش لە 100 مەترییەكەی سلێمانی تۆمار كرا
ژووری هەواڵ
تەرمی مامۆستا ئاڤێستا کە شەوی رابردوو، کتوپڕ دەرکەوت و نادیارییەکەی پاش هەشت مانگ ئاشکرابوو بەرەو بارزان بەڕێکرا بەخاکسپێردرا، سەید یوسفی باوکیشی دیاربوو ئازارێکی زۆری هەبوو، بەڵام بە 964ی وت، هەستێکی خۆشی هەیە کە تەرمی کچەکەیان دۆزیوەتەوە.
یەکەم رووداوی هاتوچۆ لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی روویدا، دوو تانکەر پێکیاندادا و یەکێک لە شۆفێری تانکەرەکان گیانی لەدەستدا.
زیاتر لە 100 قوتابی، لە گەڕەکی بەفری قەندیلی کۆیە بەرێگایەکدا دەچن بۆ قوتابخانە کە رێگاکە ئاوەڕۆی گەڕەکە و پردێکی بچووکی بەسەرەوەیە، لەهەر ئان و ساتێکدا باران بە خوڕ ببارێ پردەکە خەرق دەکات.
هەر ئۆتۆمبێلێکی هەولێر سیستەمەکەی کرابێت بە غاز، پشکنینی بۆ ناکرێت ئەگەر پشتگیری سەلامەتی و دڵنیایی کۆمپانیای دروستکەری سیستەمەکەی پێ نەبێت، ئەو تاکسییەش کە رۆژی هەینی لەناو تونێلی پیرمام وەرگەڕا و دوایی گڕێگرت، تابلۆی ژمارە بەغدا بووە.