کاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان. وێنە:964
حەج و عومرەی كوردستان: ئاگاتان لەخۆبێت فێڵتان لێ نەكرێت
“شتێک نییە بە ناوی حەجی بازرگانی و تایبەت”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وته‌بێژی فه‌رمیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگه‌یاند ماوه‌یه‌كه له كوردستان و به‌تایبه‌تی له سۆشیاڵ میدیادا هه‌ندێك كه‌س ریكلام بۆ بردنی خه‌ڵك بۆ حه‌ج به شێوه‌ی بازرگانی دەكەن، گوایه له وڵاتی سعودیه‌وه مۆڵەتیان وه‌رگرتووه، بەڵام ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و دووره له راستییه‌وه.
كاروان ستونی ئەمڕۆ یەكشەممە 14.12.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، حه‌جی فه‌رمی ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حه‌جه‌وه ده‌رچووه بۆ هاوڵاتیان له سیستمی ئه‌لیكترۆنی، كه به راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی دەرچووە، كە بۆ هه‌موو هاوڵاتیان به شێوه‌ی تیروپشك ئه‌نجام دراوه و به‌ده‌ر له‌م پشكه، هیچ حه‌جێكی دیكه به‌ناوی حه‌جی بازرگانی یاخود پشكی تایبه‌ت و ناوه‌كانی دیكه له كوردستان تا ئێستا بوونی نییه.
ئەوەی حەجی کردبێت ناتوانێت دووبارە بچێتەوە حەج
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، له لایه‌ن هه‌ندێك هاوڵاتیانه‌وه ئاگادار كراونەتەوە خه‌ڵكانێك له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و ناوه‌وه‌ی كوردستان بانگه‌شه‌ی ئه‌م حه‌جه ده‌كه‌ن.
“به‌داخه‌وه سۆشیاڵ میدیا و بابه‌تی سپۆنسه‌ركردن ئاسان نییه كونتڕوڵی له‌سه‌ر بكرێت، بۆیه داواكارین له هاوڵاتیانی كوردستان خۆیان له‌م بابه‌ته بپارێزن تا پاره‌كانیان به فیڕۆنه‌چێت”، كاروان ستونی وای وت.
هەروەها روونیكردەوە، به‌شێك له‌و ریكلامانه به ژماره تەلەفۆنی سعودیه‌وه ده‌كرێت تا قه‌ناعه‌ت بۆ هاوڵاتیان دروست بكرێت.
وتەبێژی حەجی عومرە باسی ئەوەی كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوەیەك پاڵپشتی له پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌كات و هه‌ر كه‌سێكیش تیوه‌بگلێت به مه‌به‌ستی فێڵكردن له هاوڵاتیان، له رێگه‌ی دام و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه هاوڵاتیان له‌م بابه‌ته زۆر هۆشیار و ئاگاداربن.
لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، “ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرە، ژماره‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه كه هاوڵاتیان هه‌ر پرسیارێكیان هه‌بێت یاخود هه‌ر كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بكه‌ن لە رێگەی واتسابەوە و به‌ده‌م گرفته‌كانیانه‌وه ده‌چین ژماره‌كه‌یش بریتییه له 07505953534”.
حەج و عومرە
لەبەر قەیران و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە
سعودیە رۆژانە تەنیا 500 ڤیزای عومرە دەداتە عێراق
"گه‌شته‌كانتان دوابخه‌ن"
ئه‌و عومرەکارانه‌ی له سعودیه گیریان خواردبوو گه‌ڕانه‌وه کوردستان
"لە سعودیە گیریانخواردبوو"
200 عومرەکاری کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
بەهۆی شەڕی ئێران و ئێسرائیل نەیانتوانی بە فڕۆکە بگەڕێنەوە
ئەو حاجیانەی پارساڵ لە سعودیە گیریانخوارد بە 80 هەزار دینار قەرەبوو دەکرێنەوە
خەڵکی بازیانە