مامی ئا‌ڤێستا بۆ 964:
“بەپێی جلوبەرگەکان بێت 100% تەرمەکە ئاڤێستایە”
964+
فەرهاد حەسەن
مامی ئا‌ڤێستا ڤیدیۆی ئەو تەرمەی بینیوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت “بەپێی جلوبەرگەکانی بێت 100% ئاڤێستایە”.
لە پەیوەندییەکدا فەخرەدین مامی ئا‌ڤێستا ئەوەی بۆ 964 دووپاتکردەوە، بەڵام وتیشی “جارێ پەلە ناکەین تاوەکو پشکنینی DNA راستی و دروستی ئەوەمان بۆ یەکلادەکاتەوە”.
رۆژى 5.4.2025 مامۆستا ئا‌ڤێستا یوسف به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن له‌هه‌ولێره‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى چوونه سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر له ئیداره‌ى سۆران، به‌ڵام له‌وێ كه‌وته ناو ئاوى رووبار‌ى ته‌نگاتوور و تاوه‌كو ئەمڕۆ بێسەروشوێن مایه‌وه.