سبەی کەشەکە ئاساییە

لە کوێستانەکان بەفر و باران دەبارێت

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە کوێستانەکان بەفر و باران دەبارێ، سبەی کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پلەی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 14.12.2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچەی جیا جیا، دوای نیوەڕۆ لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و لە چەند شوێنێکی تریش نمەباران دەبارێت، لە سەنتەری پارێزگاکانیش کەشەکە بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.

بۆ سبەی دووشەممەش ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی

دهۆک: 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی

سۆران: 8 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 12 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 14 پلەی سیلیزی

 بەفر و بارانبارین دەستیپێكرد و كەشوهەواش پێشبینییەكا...

 بەفر و بارانبارین دەستیپێكرد و كەشوهەواش پێشبینییەكانی راگەیاند

شارەزایەكی کەشناسی: پێویستە ئامادەكاری بۆ لافاو بكرێت

شارەزایەكی کەشناسی: پێویستە ئامادەكاری بۆ لافاو بكرێت