منداڵێکی خاوەن پێداویستی لە خورماتوو
موچەی کەمئەندامییەکەی پێشکەشی منداڵانی چەمچەماڵ کرد
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
منداڵێکی خاوەن پێداویستی لەگەڵ باک و براژەی خۆی گەیاندە کەمپینەکەی خورماتوو و هەرچی پارەی موچەی کەمئاندامییەکەی وەریگرتبوو، بۆ منداڵانی چەمچەماڵ پێشکەشی کەمپینەکەی کرد.
منداڵەکە ناوی ئەیاد سامانە بە ئاستەنگ دەیتوانی قسەبکات بەڵام ئەلەندی برای بە 964ـى وت، هاتوون هاوکاری خەڵکی چەمچەماڵ دەکەن چونکی لێیان قەوماوە.
لایخۆشییەوە سامان نوری باوکی ئەیاد بە 964ـى وت، ئەو لە دەوام بووە بەڵام چەند جارێک کوڕەکەی پەیوەندی پێوەکردووە بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە کەمپینەکە و پارەکەی ببەخشێت.
پێداجوونەوە؛ فەرهاد حەسەن