عەبدولقەهار زاخۆیی نەگەیشتنی دوو کەسی کردە قەدەر

+964
پەرستۆ ساڵح

هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی بۆ جاری دووه‌م گۆرانییەکی هاوبەشی لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بەناوی “قەدەر” بڵاوکردەوە.

عەبدولقەهار زاخۆیی  بەرهەمی “قەدەر”ی بە شێوازی گرافیک دوو بڵاوکردەوە، کە هۆنراوەکەی لەلایەن خۆیەوە نووسراوە و سەرکان تانیک کاری دابەشکردن و میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.

دەربارەی چیرۆکی قەدەر، ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر تایبەت بە تۆڕی 964 وتی ” ئەم گۆرانییە لە چیرۆکی نەگەیشتنی نێوان دوو کەسەوە بیرۆکەکەی دروست بوو”.
هاوکات هەڵکەوت زاهیر و عەبدولقەهار زاخۆیی وابڕیارە دوای قەدەر، کار بۆ بەرهەمێکی دیکە بکەن و لە داهاتوودا بڵاوی بکەنەوە، بەڵام بە ستایلێکی جیاوازتر.

عەبدولقەھار عەبدولڕەحمان محەممەد، ناسراو بە عەبدولقەھار زاخۆیی، یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناوداره‌كانی كوردستان و خاوه‌ن ده‌یان گۆرانی و به‌رهه‌می هونه‌رییه‌ و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌.