لە ماوەی 40 خولەک 13 ملیۆن دینار کۆکرایەوە

کۆکردنەوەی هاوکاری لەسەر شەقامەکان بەردەوامە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەسەر شەقامەکان کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ قەزای چەمچەماڵ و دەورووبەری بەردەوامە و هونەرمەند فاخیر هەریری و چەند گەنجێک لەسەر شەقامی هەولێر بۆ موسڵ کەمپیەنەکەیان بۆ دووەم رۆژ بەردەوامە.

فاخیر هەریری هونەرمەند بە 964ـی وت، “لە دوێنێوە کەمپینەکەمان دەست پێکردووە و تا سبەنێش بەردەوام دەبین، ئەوەی ئێمە لە چەمچەماڵ بینیمان هەموو شتێک لەوێ زیانیبپێگەیشتووە و خۆشەویستی ئەو خەڵکەش وا لە من دەکات بەردەوام بم”.

ئاماژەی بەوەکرد، تەنیا لە ماوەی 40 خولەک توانیویانە 13 ملیۆن دینار کۆبکەنەوە و ئەوان تەنیا پارە و کەلوپەلی نوێ وەردەگرن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوە...

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەستپێکرد