سێ رۆژ بەردەوام دەبێت
مهخمور دهستى به كۆكردنهوهى هاوكارى بۆ لێقهوماوانى چهمچهماڵ كرد
964+
فەرهاد حەسەن
چەند خۆبەخشێکی قەزای مەخمور دەستیان بە کەمپینێک کرد بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.
ئەو شوێنانە کەمپینەکەی لێ بەڕێوەدەچێت بریتین لە ناو بازاڕی مەخمور، رێگای مەخمور بۆ هەولێر و سێبیران، ناو مەخمور شەقامی سەرەکی بەردەم شارەوانی و پەروەردەی مەخمور.
نیاز قارەمان، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی کەمپینیکە بە 964ـى وت، وەکو هاوخەمی هاوکاریکردنی دانیشتوانی بۆ چەمچەماڵ ئەو کەمپینەیان دەستپێکردووە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
وتیشی “پارە و کەلوپەل و پێداویستییەکی زۆر کۆکراوەتەوە، بەڵام چونکە ئەمڕۆ یەکەم رۆژمانە هێشتا جەردمان نەکردووە بزانین چەند کۆکراوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییە عەرەبەکانی دانیشتووی مەخموریش بەشدارن لە بەخشینی هاوکاری و یارمەتییەکانیان و ئەم ژمارەشیان بڵاوکردووەتەوە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت بە پارە یارمەتی خەڵکەکە بدات ؛ Fib / 07503029212.