لایەکی رووخاوە و لایەکی ماوە

هاتوچۆی بارهەڵگر بەبارەوە بەسەر پردەکەی خورماتوو قەدەغە کرا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

پردەکەی خورماتوو لەسەر شاڕێی سەرەکیی کەرکوک – بەغدا لایەکی رووخاوە و لایەکی ماوە، ئەویش کە بەرگەی لافاوێکی تر ناگرێت، هاتوچۆی بارهەڵگر بەبارەوە بەسەریدا قەدەغە کرا.

دوای ئەوەی دوێنی سێشەممە 10.12.2025 بەشێکی پردەکەی خورماتوو بەهۆی لافاوەوە داڕما و رووخا، لیژنەیەک لە ئیدارەی قەزا و هێزەئەمنییەکانی خورماتوو پێکهێنرا و بڕیاندا هاتوچۆی بارهەڵگر بەبارەوە قەدەغە بکرێت بەسەر ئەوە بەشەی پردەکە کە ماوە، چونکە کۆڵەکە و ستوونەکانی ئەو بەشەش کۆنن و مەترسی رووخانیان لەسەرە.

لەئێستادا ئەو بارهەڵگرانەی باریان پێیە، ناچارن رێگای تکریت – کەرکوک بگرنەبەر و بەوەش نزیکەی دوو کاتژمێر رێگاکەیان دوور دەکەوێتەوە.

هەر ئەمڕۆ لیژنەیەک چووەتە سەر پردەکە بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی و هەوڵ هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی پردە رووخاوەکە بکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لافاو لایەک لە پردێکی نێوان کەرکوک - بەغدای داڕووخاند 

لافاو لایەک لە پردێکی نێوان کەرکوک - بەغدای داڕووخاند 

دوای 10 ساڵ پردە رووخاوەکەی زەرگە لە خورماتوو نۆژەن دەک...

دوای 10 ساڵ پردە رووخاوەکەی زەرگە لە خورماتوو نۆژەن دەکرێتەوە