"بەهۆی لافاوەوە زەبری بەرکەوتووە"
بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە نێوان کەرکوک و قەزای داقوق تەقی
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە نێوان قەزای داقوق بۆ کەرکوک تەقیوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیای غازی باکور سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9.12.2025 لە رۆژهەڵاتی قەزای داقوق و بە دیاریکراوی لە نزیک پردی عوسمانی، بۆریەکی گواستنەوەی غازی جۆری Fuel Gas بەهۆی باران و لافاوەوە زەبرێکی گەورەی بەرکەوتووە و تەقیوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بۆریە غازی بەرهەمهێنراوی کێڵگی جەمبور کە لە نەوت جیاکراوەتەوە، دەگوازێتەوە بۆ کۆمپانیای غازی باکور بۆ ئەوەی چەند ماددەیەکی دیکەی لێ بەرهەم بهێندرێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری