گەڕەکێکی سلێمانییە

ئاو پردەکەی خەلیفاوای داپۆشیووە و مەترسی رووخانی کەوتووەتە سەر

دیلان محەمەد – سلێمانی

بارانبارینی زۆر پردەکەی گەڕەکی خەلیفاوای لە سلێمانی دەپۆشتووە و چەند هاوڵاتییەکیش ئەمە بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ژیانی خۆیان و رووخانی پردەکە.

پەیامنێری سلێمانی دوێنێش چووبوە لای ئەو پردە و بە پێی دیمەنەکان بەراورد بە دوێنی دەردەکەوێت کە ئاوەکە زۆر زیادی کردووە.

هاوڵاتییەک دەڵێت؛ تازە کار لە کار ترازا بۆ پردەکە دەبوایە پێشتر چارەسەری بۆ بکرابا.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن