لە دەربەندیخان و شەقڵاوە

هەینی داهاتوو هەڵمەتێکی دیکەی چاندنی زاگرۆسانە لە هەرێم بەڕێوەدەچێت

فەرهاد حەسەن

هەینی ئەم هەفتەیە هەڵمەتێکی دیکەی چاندنی زاگرۆسانە لە هەرێم بەڕێوەدەچێت و  هەردوو قەزای دەربەندیخان و شەقڵاوە دەگرێتەوە و بە هەزاران بەڕوو دەچێندرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی گروپى بەشداربووانى زاگرۆسانەى باشور، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەیان لە سنوری قەزای قەرەداغ بەڕێوەبرد رۆژی 12.12.2025 لە چیای بەرانانی دەربەندیخان و شەقڵاوە بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەکراوە ئەوە ساڵى حەوتەمە هەڵمەتی زاگرۆسانە بەڕێوە دەبەن.

گروپەکە هەڵدەسێت بە رێکخستن و بەڕێوەبردنى هەڵمەتەکە و دابینکردنى بەڕوو، ئامێرى هەڵکەندن، تورەکە، و پێداویستى دیکە.

پێویستە ئەوانەی بەشداری هەڵمەتەکە دەکەن پێداویستییەکانی وەکو جلوبەرگى ئاسایی کوردى یان وەرزشى و پێڵاوى وەرزشى، بارانگیر (مەتەرى)، کۆڵەپشت، ژەمە خواردنى سوک و ئاوى پێویست، جلوبەرگى زیادەیان پێبێت،

لەپێناو سەلامەتى بەشداربووان و کەمکردنەوەى پیسبوونى ژینگە، داواکارین هیچ بەشداربوویەک دوور بن لە بەکارهێنانی دامەی پلاستیکی و ئۆتۆمبێلى تایبەتى بەکارنەهێنن و بەپاس هاتووچۆ بکات.

منداڵانی سەروو تەمەن پێنج ساڵ دەتوانن بەشداربن.