باران بووژاندیەوە
کۆڕنیشی هەولێر ئاوێکی زۆری لێ کۆبووەتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
کۆڕنیشی هەولێر کە رێڕەوێکی ئاوی بارانەوە لە هەولیر خەریکە پڕدەبێت و ئاوێکی زۆری پیادا دەڕوات.
رێڕەوەکە لە کۆمەڵگای شاوێسەوە شۆڕبووەتەوە تا دەگاتە شەقامی مەخموور و لە ساڵی 1972 بۆ رێگری لە لافاو دروستکراوە.
ئێستا کۆڕنیشەکە ئاوێکی باشی پیادا دەڕوات و بارانیش بەردەامە بە پێی قسەی کەشناسی هەولێر لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 25.6 ملم باران باریوە و بەردەوامێش دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی