قایمقامی دوبز دەڵێت سزایان دەدەن

بە چەند کەسێکەوە لە پیاوێکی نەخۆشیانداوە

964+

توانا نەقی

کاک رەحمان پیاوێکی ناسراوی قەزای دوبزە و نەخۆشی دەروونی هەیە لەلایەن چەند کەسێکەوە پەلامار دراوە و لێیدراوە و بریندار کراوە.

قایمقامیەتی قەزای دوبز لە زاری عادل محەمەد جەوادی قایمقامەوە بڵاویکردەوە، ئەوەی روویداوە پێشێلکردنی مافی ئینسانە و دەستدرێژیەکی قبوڵنەکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر بەزووی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستینشان نەکرێت و خۆیان رادەست نەکەن، وەک ئیدارەی قەزاکە رێوشوێنی توند دەگرنە بەر و لەیەن پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەنەوە بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسە بکەن.

هاوڵاتییەکە دانێشتووی قەزای دوبزە و نەخۆشی دەروونی هەیە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە زۆری لێدراوە، هاوڵاتیانێش داوای دەستگیر کردنی بەکارانی ئەو تاوانە دەکەن.