بڕۆن فۆڕم پڕبکەنەوە

لە ئیدارەی راپەرین پاڵپشتی دارایی پێشکەشی پڕۆژە بچوک و مامناوەندەکان دەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

ئیدارەی راپەڕین ئاگاداری گەنجان و خاوەن کارەکانی سنوورەکەی دەکاتەوە کە رەزامەندی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ هاوکاری وەرگرتووە کە پاڵپشتی دارایی پێشکەشی پڕۆژە بچوک و مامناوەندەکان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش داوایان لێدەکات بۆئەوەی سوودمەندبن، فۆڕم پڕبکەنەوە.

ئیدارەکە بڵاویکردەوە، لە درێژەی کار و خزمەتە بەردەوامەکانیان بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجان و تەواوی خەڵکی سنورەکە، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و هاندانی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەنجان و خاوەنکارانی سنورەکەیان، داوا لە خاوەن کارەکان دەکات داواکاریەکانیان پێشکەشی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM بکەن بۆ بەدەستهێنانی هاوکاری دارایی بۆ پڕۆژەکانیان.

ئەو بڕە پارەیەی وەکو هاوکاری وەریدەگرن بە بێ گەڕاندنەوەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمساڵ وەرگرتنی بەڵگەنامەکان و پڕکردنەوەی فۆڕم لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان دەبێت لەناو بینای ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.

زانکۆی راپەڕین زياتر له 250 خوێندكارى بۆ ساڵى خوێندنی 2025...

زانکۆی راپەڕین زياتر له 250 خوێندكارى بۆ ساڵى خوێندنی 2025 – 2026 وەرگرت

ئیدارەی راپەڕین .. زیاتر لە 2000 گەنج کۆچی کردووە و پێنج ت...

ئیدارەی راپەڕین .. زیاتر لە 2000 گەنج کۆچی کردووە و پێنج تەرمیشی بۆ گەڕاوەتەوە