هونەری جەنگی

كوڕە كوردێک لە لوبنان مەدالیای زێڕی ئاسیای بەدەستهێنا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یاریزانی لاو مەتین پشتیوان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق توانی مەدالیای زێڕ لە پاڵەوانیەتیی ئاسیا لە یارییەكانی هونەری جەنگیی تێكەڵاو MMA بەدەست بهێنێت.

مەتین كە تەمەنی 15 ساڵە و خەڵكی سۆرانە، دوێنێ ئاستێكی بەرزی لە پاڵەوانیەتییەكە پێشكەش كرد و مەدالیای زێڕی بردەوە، هاوكات چوار یاریزانی دیكەی عێراقیش مەدالیای برۆنزیان بەدەستهێنا.

مەتین لە كێشی 77 كیلۆگرام ركابەریی كرد و درێژەی بە سەركەوتنەكانی دا، كە یەكەمجاریشە عێراق مەدالیای زێڕ لەو یارییە بەدەست دەهێنێت.

مەتین پشتیوان بە 964ی راگەیاند، حەزی دەكرد ئاڵای كوردستان بەرزبكاتەوە وەك یاریزانێكی كورد، بەڵام رێگەی پێنەدرا.

مەتین تا ئێستا هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە و سەرجەم ئەو یارییانەی ئەنجامی داوە، بردنەوەی تۆمار كردووە.

سلێمانی پاڵەوانیەتی هونەرە جەنگییەکان لەخۆ دەگرێت

سلێمانی پاڵەوانیەتی هونەرە جەنگییەکان لەخۆ دەگرێت