گوندهكانى چۆمان ئاگادار دهكرێنهوه
ئهو هاوڵاتییانهى خانووهكانیان له نزیک رووبار و كهندهكانه وریاى خۆتان بن
964+
فەرهاد حەسەن
قایمقامیەتی قەزای چۆمان ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەی کردووەتەوە کە لە گوندەکان نزیکی رووبار و کەندەکان دەژین وریای خۆیان بن، چونکە دەڵێت ئەم چەند رۆژە دەکەونە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی چڕی بارانبارین.
قایمقامییەت، بەپێی پێشبینی و زانیارییەکانی دەزگای کەشناسیی هەرێم، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری قەزای چۆمان و ناحیەکان و گوندەکانی کردووەتەوە، کە ئەوانەی خانووەکانیان لە لێواری رووبار و دۆڵ و کەندەکان نزیکن، یاخود شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیان، دەکەوێتە سەر نزیک رووبارەکان لەمشەوەوە “یەکشەممە” لەسەر دووشەممە” وریای شوێنەکانیان بن، لە حاڵەتی بارانی بەخوڕ بۆ دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر ژیانی ماڵ و ئاژەڵەکانیان پابەندی دوورکەوتنەوە لە شوێنە مەترسیدارەكان بن.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و شارەوانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بەلایەنە پەیوەندارەکانی قەزای چۆمان و ناحیەکان بکەن.