ئەمساڵ فراوانتر دەبێت
لە ژاراوە كار بۆ رێكخستنى فێستیڤاڵی دووەمی زەنوێران دهكرێت
964+
فەرهاد حەسەن
بڕیارە لەم مانگە دووەم فێستڤاڵی زەنوێران لە ناحیەی ژاراوا بەڕێوەبچێت لە ئێستاشەوە ئامادەکاری بۆ رێکخستنی دەکرێت، سەرپەرشتیارێکی فیستڤاڵەکەش دەڵێت، گەڕووی بەرهەم و ئیدارەدانەوە لە فێستڤاڵەکەی پارساڵ فراوانتر دەبێط.
فێستڤاڵەکە بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی شارەوانی ژاراوە و بەهاوکاری بەرێوبەرایەتی ناحیە و ماڵی کەلەپوری و رۆشنبیری قەڵادزێ و دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بەڕێوەدەچێت.
عەلی دینکە، سەرپەرشتیاری فێستڤاڵەکە بە 964ـى راگەیاند، جیاواز کلە فێستڤاڵەکەی پارساڵ کە تەنیا بەرهەمە خۆماڵییەکانی میوە لە فێستڤاڵەکە نمایش کرابوو، ئەمساڵ فراوانتری دەلەن بەرهەمی خۆماڵی و خواردنە کوردەواریەکان و کاری دەستیشی بۆ زیاد دەکەن.
رۆژانی 13 و 14ـى ئەم مانگە فێستڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت.
وتیشی “بڕگەی هونەری بۆ فێستڤاڵەکە زیاد کراوە و گرنگی زیاتریش بە میوانانی دەرەوە دەدرێت بەتایبەتیش بۆ شوێنی پشوودانیان بۆ ئەم مەبەستەش ژوور و رەشماڵیان بۆ دابین کراوە.
لیژنەی سەرپەرشتی فێستڤاڵ داوا لە خاوەن بەرهەمەکان دەکات بەمەبەستی بەشداربوون و ناونووسینیان پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن؛
07502246160