مەچنە ناوچە شاخاوییەکان و لە قەراغ رووبارەکان دووربکەونەوە

مەترسیی لافاو و بارانی بەهێز هەیە؛ شارەوانیی مێرگەسۆر هۆشداریی توند دەدات

964+

وریا فەتاح

سەرۆکایەتیی شارەوانیی مێرگەسۆر بەهۆی پێشبینییەکانی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینەوە، ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ هاووڵاتییانی سنوورەکە بڵاوکردەوە و داوایان لێدەکات خۆیان لە ناوچە مەترسیدارەکان بەدوور بگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شارەوانیی مێرگەسۆر رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان بکات، مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە، بۆیە داوا لە دانیشتووانی قەزای مێرگەسۆر دەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت روو لە ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.

شارەوانی هۆشداری دەدات کە هاووڵاتییان بە هەموو شێوەیەک لە قەراغ رووبارەکان و ئەو دۆڵ و نزماییانە دووربکەونەوە کە ساڵانە مێژووی دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان هەیە.

بۆ بەهاناوەچوونی خێرا لە هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا، شارەوانی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوەی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردووەتەوە:

بەرگریی شارستانیی مێرگەسۆر: 07503713013
نوێنەری کۆمپانیای ئەلبییە: 07504479129
نوێنەری شارەوانی: 4611583
سەرۆکی شارەوانی: 4561257

بارانى بە خوڕ دەبارێت و هۆشدارى لە لافاو دەدرێت

بارانى بە خوڕ دەبارێت و هۆشدارى لە لافاو دەدرێت