لە هەشت مانگدا بایی نزیکەی 900 ملیۆن دۆلار کاڵا لە پەروێزخانەوە ترانزیت کراوە – وێنە؛ ئیرنا
لە هەشت مانگدا
بایی نزیکەی 900 ملیۆن دۆلار کاڵا لە پەروێزخانەوە ترانزیت کراوە
964+
شۆڕش قادری
لە هەشت مانگدا بایی نزیکەی 900 ملیۆن دۆلار کاڵا لە مەرزی پەروێزخانەوە ترانزیت کراوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری حوجەتوڵا چاوشی بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە دیوی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە، “لە 21.3.2025 تا 21.11.2025 دوو ملیۆن و 160 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای 897 ملیۆن دۆلار لە مەرزەکەوە ترانزیت کراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو کاڵایانە، نەوتی رەش و رۆنی ئۆتۆمبێل بوون و رەوانەی وڵاتانی ئیمارات و هیندستان و ناوچە بازرگانییە ئازاد و تایبەتەکان کراون.
وەک ئەو بەرپرسە ئێرانییە باسی کردووە، رۆژانە 250 بارهەڵگر لە مەرزی پەروێزخانەوە کاڵای ترانزیتی دەگوازنەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بووەتە مەرزێکی سەرەکی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیار لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کە، کەوتووەتە نێوان قەزای کەلار و شاری قەسری شیرینـی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.