لە پێنج مانگدا

نزیکەی 140 هەزار گەشتیار لە مەرزی پەروێزخانەوە هاموشۆیان کردووە

شۆڕش قادری

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان یەکێکە لە مەرزە قەرەباڵغەکانی نێوان هەرێمی کورستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و تەنیا لە پێنج مانگدا نزیکەی 140 هەزار گەشتیار لە مەرزەکە هاموشۆیان کردووە.

حوجەتوڵا چاوشی بەڕێوەبەری گومرگی پەروێزخان لە دیوی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، لە 21.3.2025 تا 21.82025 ، 139 هەزار و 753 گەشتیار لە مەرزەکەوە هاتوچۆیان کردووە، لەو ژمارەیەش 69 هەزار و 549 کەسیان گەشتیاری هەرێمی کوردستان و عێراق بوون و سەردانی ئێرانیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مەرزکە ئاسانکاری تەواو لە بواری گومرگ و هاتوچۆ بۆ گەشتیاران دەکرێت و هەر ئەوەش وایکردووە، رۆژ بەڕۆژ جموجۆڵ تیایدا زۆرتر ببێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان یەکێکە لە مەرزە فەرمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و کەوتووەتە نێوان قەزای کەلار و شاری قەسری شیرینـی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.