"هاوڕێکانم تیکتی فڕۆکەیان بۆ کڕیم"

کوردستانیان بۆ کردە دیاری 40 ساڵەی لەدایکبوونی

964+

پەری ساڵح

کاروان حەکیم زادە، خاوەنی گۆرانی هەر دەژیم و سەر بڵندم تاکو رۆژی مردنم، گەڕاوەتەوە کوردستان و نیازیشی هەیە ئەمجارەیان بۆ گۆرانیەک بۆ باوک بڵێت.

بەبۆنەی یادی 40 ساڵەی لەدایکبوونیەوە هاوڕێکانی تیکتی فڕۆکەی بۆ کوردستان بۆ دەکڕن و بە دیاری پێشکەشی دەکەن، کاروانیش دیارەکە قبوڵ دەکات و ئەم هەلەش بە دەرفەت دەزانێت تا هەندێک کاری هونەری بکات و لە لێدوانێک بۆ 964 وتی، 964 تاکە دەزگا بوو گرنگیدا بە خاوەنی گۆرانی هەر دەژیم و سەر بڵندم و پێشتر تەنیا بە دەنگ بڵاوبووەوە، شانازی پێوە دەکەم و ئێستاش یەکێک لە بەرهەمەکانم بۆ باوکە و بەمزوانە بڵاودەبێتەوە.

کاروانی حەکیم زادە دەربارەی ئەو رەخنانەی رووبەرووی بووەتەوە کاتێک گۆرانی زیاد ئەسعەدی کەڤەر کردەوە وتی، ئەو کەسەی رەخنەی گرتووە دیارە شارەزا نییە و ئەو گۆرانیە لە ئەسڵدا هی زیاد ئەسعەد نیە و هی هونەرمەندی رۆژهەڵات کامەرانی مەتەریە، تام و چیژ دەکەوێتەوە سەر ئەو کەسەی گوێ دەگرێت و ئاساییە و من بەرهەمەکەم تێکنەداوە.

بۆ یەکەمجار خاوەنی سرودی نیشتمانی کوردم لە 964ەوە دەردە...

بۆ یەکەمجار خاوەنی سرودی نیشتمانی کوردم لە 964ەوە دەردەکەوێت