ئامادەکاری بۆ باران دەکات

شارەوانی هەولێر مەنهۆڵەکانی پاککردووەتەوە و تیمەکانیان لەسەر شەقامەکانن

964+

ژێوار خدر

لەگەڵ نزیکبوونەوەی شەپۆلێکی بارانبارین و گۆڕانی کەشوهەوا، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر “حاڵەتی ئامادەباشی” بۆ تیمەکانی راگەیاند و دەڵێت، ئامێرە قورسەکانمان خستووەتە گەڕ و هەرکەسێک ئاوی لێ کۆبووەوە با پەیوەندیمان پێوە بکات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکان، چەندین لیژنە و تیمی شارەزا بە ئامێری قورسەوە لەناو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر کراون بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە چوارچێوەی پلانی زستانەدا پێشوەختە مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو خاوێن کراونەتەوە و رێڕەوە سروشتییەکان “کەندەکان” فراوان کراون.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات، لە کاتی دروستبوونی لافاو یان کۆبوونەوەی ئاو، راستەوخۆ پەیوەندی بە تیمەکانیانەوە بکەن لە رێگەی دوو ژمارەی تەلەفۆنەوە کە تایبەت کراون بەم بابەتە

پەیوەندی راستەوخۆ : 07509584838
ناردنی نامە و وێنە (واتساپ، ڤایبەر، تێلیگرام): 07514146642

شارەزایەكی کەشناسی: پێویستە ئامادەكاری بۆ لافاو بكرێت

شارەزایەكی کەشناسی: پێویستە ئامادەكاری بۆ لافاو بكرێت