دوو کەسی دیکە بریندارن

کارمەندێکی تەندروستی بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەسەر رێگەی سەڵاحەدین – کەرکوک، بەدیاری کراوی لە نزیک ناوچەی تەلال حەمرین لە قەزای عەلەم, رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا، کەسێک گیانی لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، کارمەندی تەندروستییە.

ئیحسان عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکانی خورماتوو بە 964ـی وت، جۆری روداوەکە پێکدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی “سۆناتا و کیایەک”، لەروداوەکەدا شۆفێری سۆناتاکە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و دوو سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلی کیاکەش بەسەختی برینداربوون.

بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون، ئیحسان عەباس وتیشی، ئەوەی گیانی لەدەستداوە، ناوی “کامل زوهدیە” تەمەنی 36 ساڵەو دانیشتووی قەزای سامەڕایە، پیشەی کارمەندە لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سەڵاحەدین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەمشەو سێ کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

ئەمشەو سێ کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا