سەرۆک وەزیران هاتە سەرخەت

داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە بڕیارەكەی لیژنەی “سڕكردنی پارەی تیرۆریستان” دەكرێت

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی فەرمانی دا لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكرێت و لایەنی بەرپرس دیاریی بكرێت و سزا بدرێن، بەهۆی ئەو هەڵەیەی لە بڕیاری لیژنەی سڕكردنی پارەی تیرۆریستان ژمارە 61 روویداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.12.2025 لیژنەكە بڕیاری دا هەردوو لایەنی حزبوڵای لوبنانی و ئەنساڕوڵای یەمەنی وەك دوو رێكخراوی تیرۆریستی بناسێنێت و بڕیارەكەش لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوكرایەوە، بەڵام زۆری پێنەچوو راگەیاندرا هەڵە كراوە و ناوی ئەو دوو رێكخراوە لە بڕیارەكە دەسڕێتەوە و مەبەستەكە ئەوان نین.

ئیتر ئەمجارە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی هاتە سەرخەت و نووسینگەی راگەیاندنی سودانی بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیران داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە دەكات و ئەوانەشی هەڵەیان كردووە دەبێت سزابدرێن

بە پێی راگەیاندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سودانی، “حكومەتی عێراق دووپاتی هەڵوێستی سیاسی و مرۆییانەی خۆی سەبارەت بە دەستدرێژی دژی خەڵكی لوبنان یان فەلەستین دەكاتەوە و موزایەدە نییە”.

عێراق لە بڕیاری ناساندنی حزبوڵای لوبنانی و حوسییەكانی ...

عێراق لە بڕیاری ناساندنی حزبوڵای لوبنانی و حوسییەكانی یەمەن وەک تیرۆریست پەشیمان بووەوە