ئیتر نەخۆشەکان بۆ چارەسەری ناڕۆنە شارەکانی دیکە

ئامێرەکانی سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلەی دەربەندیخان چاککرانەوە

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

سێ رۆژ لەمەوبەر ھەر سێ ئامێرەکەی سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلەی دەربەندیخان لەکارکەوتن، بەڵام ئەمڕۆ چوار شەممە 3.12.2025 ئامێرەکان چاککرانەوە و ئیتر نەخۆشەکانی دەربەندیخان بۆ چارەسەری ناڕۆنە سلێمانی و شارەکانی دیکە.

هەر سێ ئامێری نەخۆشخانەکە ساڵی رابردوو لەلایەن خێرخوازێکەوە بۆ سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلەی دەربەندیخان کڕدرابوو.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە 964ى وت،”ئەمڕۆ چوارشەممە تیمێکی ئەندازیاری رۆشتنە دەربەندیخان بۆ چاککردنەوەی ئەو ئامێرانەی سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلەی دەربەندیخان”.

ئاماژەی بەوەش کرد،”هەر ئەمڕۆ، ئامێرەکان خرانەوە ئیش و هیچ گرفتێکیان نەماوە، لە سبەینێوە ئەو نەخۆشانەی دەربەندیخان کە پێویستیان بە شوشتنەوەی گورچیلە ھەیە ھەر لەقەزاکەی خۆیان دەتوانن ئەنجامی بدەن”.

“داواکاری چوار ئامێری نوێی شوشتنەوەی گورچیلە کراوە بۆ قەزاکە، لەھەوڵداین بۆیان دابین بکرێت” سامان شێخ لەتیف وای وت.

پێچەوانەی وتەکانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، دڵشاد سۆڵەی کە چالاکوانێکی قەزای دەربەندیخانە بە 964ى وت،”تەنیا دوو لە ئامێرەکان چاککراوەتەوە و ئەوەی دیکەیان وتویانە تێکچوە و بەکەڵکی چاککردنەوە نایات”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

داواکاری دابینکردنی ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ ه...

داواکاری دابینکردنی ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ هەڵەبجە رەتکراوەتەوە