رووی دەرەوەی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی - وێنە: ئەرشیفی کتێبخانەکە
یەک لەسەر سێیان داوای کتێبیان کردووە
زیاتر لە 900 کەس سەردانی کتێبخانەی گشتیی سلێمانییان کردووە
964+
شۆڕش قادری
مانگی رابردوو زیاتر لە 900 کەس سەردانی کتێبخانەی گشتیی سلێمانیان کردووە، بەڵام تەنیا یەک لەسەر سێیان داوای کتێبیان کردووە.
کتێبخانەی گشتیی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردووتەوە و رایگەیاندووە، کۆی سەردان و میوانانی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی بۆ مانگی 11، 909 کەس بوون کە لەو ژمارەیە 460 کەسیان لە رەگەزی نێر و 449ـشیان لە رەگەزی مێ بوون.
کۆی پەرتوکی داواکراوی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، تەنیا 308 کتێب بووە.
بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی راشیگەیاندووە، هەر لەو مانگەدا 70 ژمارەی سپاردنی بەخشیوە بە بڵاوکراوەکان.