هەولێر
تاكسییەک نەخۆشانی شێرپەنجە و كەسوكاریان بەخۆڕایی دەگوازێتەوە
+964
رێباز خدر
گەنجێکی شاری هەولێر بەناوی محەمەد هیوا، کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی تەکسییە، خزمەت بە تووشبوانی شێرپەنجە دەکات و بێ بەرامبەر نەخۆش و کەسوکاری نەخۆش لە نەخۆشخانەی نانەکەلی دەگوازێتەوە بۆ ناو شار و دەرەوەی شاری هەولێر.
محەمەد هیوا، كە تەمەنی 25 ساڵە، بە 964ی وت، “بەر لەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە بکڕم بەڵێنم بە خوای گەورە دا، ئەگەر رۆژێک ببمە خاوەنی تەکسییەک، ئەوا بەخۆڕایی تووشبوانی شێرپەنجە دەگوازمەوە بۆ نەخۆشخانە و بۆ ئەو شوێنەی کە دەیانەوێت، خەونەکەشم هاتە دی و زۆر ئاسوودەم لەگەڵ ئەنجامدانی کارەكەم”.
دەشڵێت، ئامانج لەم کارەم تەنیا رازیبوونی خوایە لێم و هاوکاریی کەسانی نەخۆش و کەمدەرامەتەکانە، تەنیا بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی نانەکەلییش نییە، بەڵکو بۆ هەر تووشبوویەكی شێرپەنجەیە لە هەر نەخۆشخانە و سەنتەرێک بێت، هەروەها بۆ کارمەندانی نەخۆشخانەی نانەکەلییش بێ بەرامبەرە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
شێرپەنجە
تەرمەکەى، کتێب و بەرهەمێکى نوێى
دەنگی "لاوکی هەڵەبجە" خامۆش بوو؛ سێ وەسێت لە رەفیق سابیرەوە
"چاکبوونەوە لە وڵاتە هەژارەکان کەمترە"
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی تەندروستیی شێرپەنجەی منداڵانە
بوو بە 19 رۆژ و پێداویستییەکانی ژیان بەرەو تەواوبوون دەچن
ئیدارەی کۆبانێ داوا دەکات دیمەشق ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و گەمارۆ هەڵبگرێت
چیرۆکى سەرکەوتن
هێز لەمندایە نەک لە شێرپەنجە؛ شێرپەنجە تووشبووەیەکی کرد بە نووسەر
رۆژی جیهانیی شێرپەنجەیە و هەڕەشەكان بەردەوامن