فەرمانبەرەکان دوو موچە وەردەگرن

موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دابەش دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

سبەی و دووسبەی موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە، “رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە، موچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو دوو رۆژەدا موچەی مانگی ئەیلول و موچەی مانگی ئازاری ساڵی ( 2025 )ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1.7.2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

"لە دوو رۆژى داهاتوودا مامۆستایانى گرێبەست موچە وەردەگرن"

لە هەولێر مامۆستایانى گرێبەست موچەى مانگى تەمموزى 2024 و...

لە هەولێر مامۆستایانى گرێبەست موچەى مانگى تەمموزى 2024 وەردەگرن