رێكاری یاسایی تەواو كرا

قایمقامەكانی شەقڵاوە و پیرمام دەستبەكار بوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە دوو رێوڕەسمی جیاوازدا ئەمڕۆ قایمقامی نوێی قەزاكانی شەقڵاوە و پیرمام دەستبەكاربوون و رێككارە یاساییەكان تەواو كران.

ئەمڕۆ سێشەممە 2.12.2025 لە رێوڕەسێمكدا سوارە ئەكرەم ئەحمەد وەك قایمقامی نوێی شەقڵاوە لە شوێنی كاروان كەریم خان دەستبەكاربوو.

لە بۆنەكەدا جێگری پارێزگاری هەولێر هێمن قادر ئامادەبوو، رێكاری یاسایی پرۆسەكەش پەیڕەو كرا و دەسەڵات رادەستی قایمقامی نوێ كرا.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای پیرمامیش رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی قایمقامی نوێ بەڕێوەچوو، تێیدا كاروان كەریم خان، كە قایمقامی شەقڵاوە بوو، لە شوێنی حامید ئیسماعیل بووە قایمقامی پیرمام و رێكارە یاساییەكان ئەنجامدران.

كاروان كەریم خان ئەمە سێیەم پۆستی قایمقامییە وەریدەگرێت و پێش شەقڵاوە، قایمقامی سیدەكانیش بوو.

شەقڵاوە لە ساڵی 1952ـەوە كراوە بە قەزا و نزیكەی 50 كیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە، دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شارەكە. پیرمامیش لە 2.2.2022 بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی كوردستان كرایە قەزا، پیرمام بە مەسیف سەڵاحەدینیش ناسراوە و 31 كیلۆمەتر لە هەولێر دوورە و دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شارەكە.

قایمقامەكانی شەقڵاوە و پیرمام دەستبەكار بوون

تیمێكی وەڵامدانەوەی خێرا لە قه‌زاى شەقڵاوە دروستده‌ك...

تیمێكی وەڵامدانەوەی خێرا لە قه‌زاى شەقڵاوە دروستده‌كرێت