سێ هەفتە بەردەوام دەبێت

فڕۆکەخانەی سلێمانی خولی چاودێرى ئاسمانى بۆ فەرمانبەرانی کەشتیوانی دەستپێکرد

فەرهاد حەسەن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، خولی نوێکردنەوەى پراکتیکى چاودێرى ئاسمانیان بۆ فەرمانبەرانی کەشتیوانی ئاسمانی دەستپێکرد و ماوەی سێ هەفتە دەخایەنێت.

لە درێژەى ئەو زنجیرە خولانەى کە لقى سلێمانى پەیمانگاى فڕۆکەوانى شارستانى ئامادەیى دەکات لە ژێر ناونیشانى نوێکردنەوەى پراکتیکى چاودێرى ئاسمانى ‏ATC Refresh Course‏ خولێکی بۆ سەرجەم چاودێرانى ئاسمانى فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتى کەشتیوانى ئاسمانى فڕۆکەخانەکە دەستپێکردووە.

خولەکە لەناو تاقیگەى لێکچووى چاودێرى ئاسمانى لە پەیمانگاى فڕۆکەخانە بەڕێوەدەچێت و لەلایەن مامۆستایانى خول میران جەمال عارف و چۆمان ئەبوبەکر ئەحمەد و كازم عەلى موبارک و دانا محەمەد ئەمین دەوترێتەوە و ماوەى سێ هەفتە دەخایەنێت.