ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
پارێزگاری هەولێر:
“هەوڵەکان بۆ هاندانی ئاژاوەگێڕی لە گوندی لاجان بێهودەیە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دۆخی گوندی لاجان بەرەو سەقامگیری دەڕوات، جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هیچ یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە نییە و داوایان لێدەکات بێ ترس بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئومێد خۆشناو ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، “هەوڵەکان بۆ هاندانی ئاژاوەگێڕی لە گوندی لاجان بێهودەیە و ئامانجیان دروستکردنی سەرلێشێواوی و لادانی سەرنجە لەو هێرشە تیرۆریستییەی کە کێڵگەی نەوتی کۆرمۆری کردە ئامانج
وتیشی، “عەشیرەتی هەرکی و هێزە ئەمنییەکان پێکەوە ئەم پیلانگێڕییە پووچەڵ دەکەنەوە”.
پارێزگاری هەولێر روونیشی کردەوە، “هاتنی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناوچەکە بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی دانیشتووانی ناوچەکە و رێگریکردن بووە لە هەر لایەنێکی دەرەکی بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێم، نەک هێرشکردنە سەر هاوڵاتیان.
ئومێد خۆشناو رەتیكردەوە ئەو دەنگۆیانە راست بن، کە باس لە زیانگەیاندن یان هەراسانکردنی دانیشتووانی گوندی لاجان دەکەن.
خۆشناو جەختی لەوەش کردەوە کە “هەندێک کەس هەوڵی ئاژاوەگێڕی دەدەن، بەڵام ئەوان نوێنەرایەتیی گەلی هەرکی ناکەن و نە بەناوی ئەوانەوە قسە دەكەن، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی دۆخی ئاسایی بۆ گوندەکە”.
ئەم ئێوارەیە دانیشتووانی گوندی لاجان گەڕانەوە گوندەكەیان، دوای ئەوەی لە پێش نیوەڕۆوە جێیان هێشتبوو، بەهۆی هاتنی هێزێكی زۆری ئەمنی بۆ دەوروبەری گوندەكەیان و كۆنتڕۆڵكردنی، ئەمەش بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەك و دەستگیركردنی چەند كەسێك، كە داواكرابوون بەهۆی رووداوەكانی بەگژیەكداچوونی خەڵكی گوندەكە و پاسەوانانی پاڵاوگەی لاناز، كە لە نزیكی گوندەكەیە.
لاجان
گەڕانەوەی بێدەنگی و کۆکردنەوەی چەکەکان
بەڵێنەکانی حکومەت دۆخی گوندی لاجانی ئاسایی کردەوە
ئەمشەو
هاوڵاتیانی لاجان گەڕانەوە گوندەکەی خۆیان و شوێنی گردبوونەوەیان چۆڵ کرد
هاوڵاتیان دایانخستووە
بەهۆی رووداوەکانی گوندی لاجان دوو رێگای سەرەکی داخران
هاوڵاتییەكی گوندی لاجان: