"ئەو کتێبانە هیچ سوودیان نییە"

بۆردێک لە پێشانگای کتێبی زانکۆی گەرمیان دانراوە و خوێندکاران قسەی دڵیان دەنووسن

+964

میلاد جەلال- کەلار

ئەوەی لە دڵتدایە و ناتوانیت بۆ هاوڕێکەتی دەربڕیت یان پێشنیاری بکەیت، یاخود رەخنەی لێبگریت، لە پێشانگای کتێب لە زانکۆی گەرمیان ئەم گرفتەت نییە و لەسەر بۆردێک ئەوەی هەیە و نیە لەسەر پارچە کاغەزێک بیخەرە سەر بەڕەکە و کەسیش نازانێت کێ نوسیویەتی.

پەیامنێری 964 چووەتە لای بۆردەکە و هەندێک لە پەیامەکانی خوێندکارەکان نیشان دەدات، نەوزاد غەریب، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە پێی وتین،”ئەو نوسراوانە لایخۆمان ھەڵدەگرین و وەک یادگاریەک دەیپارێزین، قسەی جیاواز دەنوسن خوێندکارەکان، ئەم بیرۆکەیە دوو ساڵە دامانناوە.

دوو پرسیار نوسراوە لەسەر بۆردەکە پێشانگای کتێب لایتۆ چی دەگەیەنێت، پێشنیاری کتێبێک بکە بۆ ھاوڕێکەت، خوێندکارانیش نوسراوی جیاوازیان بەجێھێشتووە.

“بەپێی ئەو ئەزمونەی ھەمانە لەماوەی 10 ساڵی رابردوو کە پێشانگا دەکەینەوە لە شارە جیاوازەکان، لە کەلار زۆرترین خوێنەر و زۆرترین فرۆشی کتێبمان ھەیە بەراورد بە شارەکانی دیکە”،نەوزاد غەریب وای وت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

گرانترین کتێبی پێشانگەکەی زانکۆی گەرمیان بە 75 هەزار دی...

گرانترین کتێبی پێشانگەکەی زانکۆی گەرمیان بە 75 هەزار دینارە