تەڵعەت تاهیر بۆ 964:
كتێبەكانم دەكرێنە ئینگلیزی، ئەڵمانی، توركی و عەرەبی و فارسی
964+
رێباز خدر
شاعیر و نووسەر تەڵعەت تاهیر بۆ 964 ئاشكرای كرد، خەریكە چەند كتێبێكی وەردەگێڕدرێنە سەر زمانەكانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، توركی و فارسی، ئەوەشی باسكرد بەرهەمی نوێی بەدەستەوەیە.
تەڵعەت تاهیر ئەمڕۆ یەكشەممە 30.11.2025 لە فێستیڤاڵ و پێشانگەی كتێبی ئاشتی لە هۆڵی میدیا، كۆڕی هەبوو، هاوكات بۆ 964یش هەندێك زانیاری نوێی لە بارەی بەرهەمە ئەدەبییەكانی ئاشكرا كرد.
تەڵعەت تاهیر لە رۆژانی رابردوو لە وڵاتانی ئەوروپا چەند كۆڕێكی شیعری و ئەدەبی ئەنجامدا، لەمبارەشەوە وتی، “كوردانی ئەوروپا زیاتر تینووی تێكستی ئەدەبین، چونكە نوستالیژیا و بیرەرەوەرییەكان لەگەڵ تێكستە ئەدەبییەكانی كورد هەیە”.
وتیشی، كورد قیمەتی ئەدیب و هونەرمەندی خۆی دەزانێت، رەنگە لە ئاستی دامەزراوەكان ئەو قیمەتە بە ئەدیب و هونەرمەند نەدرابێ، بەڵام خەڵك بە گشتی ئەوانی خۆش دەوێت.
تەڵعەت راشكاوانە دەڵێت، “بە پێودانگی كۆن من شاعیر نیم، چونكە سەردەمی ئێستا لەگەڵ حەفتاكان جیاوازە”.
لە ماوەی رابردوو خەریكی چەند كارێك بووم، لەوانە كتێبەكانم وەردەگێڕدرێنە سەر زمانەكانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، توركی و عەرەبی و فارسی، بەرهەمێكی نوێشم بەدەستەوەیە، بەڵام نازانم كەی تەواو دەبێت”، تەڵعەت تاهیر وای وت.
ئەو هەروەها ئاماژەی بەوەدا لێكچوونی بەرهەمی ئەدەبیی نووسەرانی كورد لەگەڵ ئەوانی دەرەوە، زۆرجار وایكردووە رەخنە لە ئەدیبی كورد بگیرێت، ئەمەش ئاساییە، بەڵام گرنگە رەخنە شەخسی نەبێ و لەسەر بابەتی ئەدەب بێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
تەڵعەت تاهیر
تەكسی 964
تەڵعەت تاهیر دوو نهێنی ئاشكرا دەكات: شیعری "هەولێر"ـی نالی من نووسیومە
"ئیتر بە رۆڵ و کاری بچوک رازیی نابم"
بەیان بۆمبا درامایەک بۆ ژنان بەرهەم دەهێنێت و "دەیتەقێنێتەوە"
لە سلێمانی
بەختیار عەلی و تەڵعەت تاهیر یەكەمی بازاڕی كتێبن
"ئێمە تەجروبەیەکی فەقیرانەمان هەیە"
تەڵعەت تاهیر "ئاوی زمان و دەفری بیابان" بەمزووانە بڵاودەکاتەوە
ئەم جارە لە هەولێرین