ژنەخانشینێک: ئەوەندەیان بۆكس پیاكێشاین دوو رۆژ لە ماڵەوە دەكەوم
دابەشكردنی موچە لە سلێمانی زۆر دواكەوت
964+
دیلان محەمەدجەزا
بەم ئێوارە درەنگە موچەی مانگی نۆ دابەشكرا و خانەنشینان كە ئەمڕۆ سەرەیانە موچە وەرگرن، ئەزیەتی زۆریان كێشا و بەشێكیان هەر لە بەیانییەوە هاتبوون.
پەیامنێری 964 لە بانكێكی مەڵكەندی ئامادەبوو، ئەوەی بینی خانەنشینیان بە ژمارەیەكی زۆر و لە تەمەنی جیاوازە بۆ موچە هاتوون.
ژنە خانەنشینێک بۆ 964 وتی، “بۆكسیان زۆر پیاكێشام و دوو رۆژ لە ماڵەوە دەكەوم”.
خانەنشینێکی دیكەش وتی، لە بەیانییەوە هاتووم و نانم لە بازاڕ خوارد و پیاسەیەكیشم كرد، تازە بەم ئێوارەیە پارەكە هاتووە”،
وتیشی، خەمی موچەی مانگی 10مە حەپەلوش بكرێ و چاوەڕێش نیم موچەكانی 11 و 12یش وەربگرم.
كۆتایی مانگی 11ی 2025ـە و تازەكی موچەی مانگی 9 دابەش دەكرێت، ئەویش دوای چاوەڕوانییەكی زۆر.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا