دەروازە سنوورییەکان چوار بڕیاری دەرکرد

داواكراوه دەروازەی مەندەلی وەک دەروازەیەکی نێودەوڵەتی بناسێندرێت

964+

فەرهاد حەسەن

ئەنجومەنی دەستەی دەروازە سنوورییەکان چوار بڕیاری دەرکرد کە یەکێک لەو بڕیارانە  بە فەرمی ناساندنی دەروازەی مەندەلییە وەکو دەروازەیەکی نێودەوڵەتی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە 11 مین دانیشتنی ئەمساڵیدا گفتوگۆی لەسەر خشتەی کارەکان کردووە کە ژمارەیەک بابەتی لەخۆگرتبوو بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کارایی کارکردن لە دەروازە سنوورییەکان و رێکخستنی رێکارەکان بەپێی چوارچێوە یاساییەکان.

بەپێی راگەیەندراوەکە ئەنجومەن گەیشتە چوار بڕیار، ئەوانیش؛

–        گواستنەوەی کۆمەڵێک لە کارمەندانی فەرمانگە کاراکانی ناو دەروازەکان بۆ دەرەوەی سنووری کارکردنی دەروازە سنوورییەکان، ئەمەش لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەری دەروازەکان و هەروەها پاڵپشت بە راسپاردەکانی لیژنە و ئەنجومەنە لێکۆڵینەوەییەکان کە پێکهێنراون بەپێی حوکمەکانی هەردوو ماددەی (7 / شەشەم و 9/ دووەم و سێیەم) لە یاسای دەستەی دەروازە سنوورییەکان ژمارە 30ی ساڵی 2016.

–        رازینەبوون بە کردنەوە و دامەزراندنی تاقیگە بۆ پشکنینی ماددە کیمیایی و بایۆلۆجییەکان لە ناو دەروازە سنوورییەکاندا، بەهۆی بوونی کۆمپانیای پشکێنەر کە گرێبەستیان هەیە لەگەڵ دەزگای ناوەندیی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری و هەمان ئەرکی پشکنین ئەنجام دەدەن.

–        ئاراستەکردنی نووسراو بۆ نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر پێشنیاری داننان بە دەروازەی مەندەلی وەک دەروازەیەکی نێودەوڵەتی، لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوە.

–        دواخستنی چاوخشاندن بە داواکاریی کۆمپانیای بیمەی نیشتمانی سەبارەت بە هەموارکردنەوەی مەرجەکانی کاندیدکردن بۆ کارکردن لە دەروازە سنوورییەکان، تا کاتی میوانداریکردنی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە و خستنەڕووی هۆکارە پێویستەکان بۆ ئەو کارە.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە سەرۆکی ئەنجومەن داوای لە ئەندامان کرد بیرۆکە و پێشنیاری کردەیی پێشکەش بکەن کە بەشداربێت لە پەرەپێدانی کار و چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان، بە جۆرێک کە گەرەنتی بەرزکردنەوەی ڕۆیشتنی رێکارەکان و بەدیهێنانی بەرزترین ئاستەکانی رێکخستن و بەڕێوەبردن لە دەروازە سنوورییەکان بکات.

گومرگی هەرێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ دەستەی دەروازە س...

گومرگی هەرێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌

لەمەوبەدوا باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان تەنیا ب...

لەمەوبەدوا باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان تەنیا بە دینار وەردەگیرێت

دژی هاوردەکردنی شووتی لە دەروازەکانەوە؛ جووتیارانی هە...

دژی هاوردەکردنی شووتی لە دەروازەکانەوە؛ جووتیارانی هەڵەبجە گردبوونەوە