شۆفێران ئاگادار بن
لەژێر یەکتربڕی ئارام لە سلێمانی کامێرای تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل دانرا
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لەژێر یەکتربڕێ ئارام لە سلێمانی کامێرای تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل دانرا و لە دوو شوێنە دیکەش دادەنرێت، شۆفێران ئاگادار بن.
عەقید شعریە عەلی لێپرسراوی بەشی کامێراکان لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، “کامێرایەکی تۆمارکردنی خێرایی لە ژێر یەکتربڕی ئارام دانراوە و بۆ ماوەی دوو هەفتە وەک تێست کار دەکات”.
“پێش ئەوەی سەرپێچی تۆمار بکات لە پەیجی فەرمی هاتوچۆی سلێمانی و رادیۆی هاتوچۆ، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە”، شعریە عەلی وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوو شوێنی دیکە بەنیازن کامێرای تۆمارکردنی خێرایی دابنێن، کە هەریەکە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود خوار نەخۆشخانەی شار و شەقامی هەواری شار لە ئاستی یەکتربڕی والیـن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری