"لە هەوڵداین ئاستی بەرهەمهێنان ئاسایی ببێتەوە"

وەزارەتی كارەبای هەرێم سوپاسی ئارامی و خۆڕاگری هاوڵاتیان دەكات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی کارەبای هەرێم، سوپاسی ئارامی و خۆڕاگری هاوڵاتیان دەكات و دەشڵێت، هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ئاسایی ببێتەوە و بەزوترین کاتیش کارەبا بگەڕێتەوە نێو سەرجەم ماڵ و فرۆشگا و کارگەکان.

وەزارەتی کارەبا، ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپاسی یەکە بە یەکەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئارامی و خۆڕاگرییان لەم کاتە سەختەدا، ئاماژە بەوەشدەکات ئەوە هێرشێکی تیرۆریستی بوو دژی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە کە شانبەشانی هەریەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و هێزە ئەمنییەکان و دانا غاز هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ئاسایی ببێتەوە و بەزووترین کاتیش کارەبا بگەڕێتەوە نێو سەرجەم ماڵ و فرۆشگا و کارگەکان.

وەزارەتی كارەبا باسی لەوەشكردوە، گەورەترین ئامانجمان سەلامەتی و ئاسودەیی هاوڵاتیانی خۆمانە، لە حاڵەتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی نوێش، بەزووترین کات ئاگادارتان دەکەینەوە”.

سبەی وەزارەتی كارەبا تاقیكردنەوەیەكی تایبەت ئەنجام دە...

سبەی وەزارەتی كارەبا تاقیكردنەوەیەكی تایبەت ئەنجام دەدات

وەزارەتی كارەبای هەرێم: دەبێت بەرپرسیارانە كارەباكانت...

وەزارەتی كارەبای هەرێم: دەبێت بەرپرسیارانە كارەباكانتان بەكاربهێنن