لە ناو وەزارەتیش هاوكاری كۆدەكرێتەوە

500 ملیۆن دینار لە وەزارەتی داراییەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دارایی 500  ملیۆن دینار پێشکەشی رۆژئاوای کوردستان دەکات، ئەمەش لەسەر بڕیاری وەزیری داراییە.

وەزارەتەكە ئەمشەو لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بڕی 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاری پێشکەش بە هاونیشتمانیانی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.

هەروەها هاتووە، “وەزیری دارایی بڕیاری دا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتمان لە رێگای لیژنەی تایبەتەوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بکرێت بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان بە شێوەی ئارەزوومەندانە”.