"کتێبەکانم وایکردووە گەنجەکان خۆشیان بوێم"
فەرهاد پیرباڵ هیوا دەخوازێت پێشانگای کتێب بچێتە گوندەکانیش
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
هەر شوێنێک کتێب هەبێ، فەرهاد پیرباڵ نوسەر و رووناکبیر لەوێیە و گەنجانیش لە دەوری کۆدەبنەوە و دەڵێت، رەنگە کتێبەکانم وایکردبێت گەنجەکان خۆشیان بوێم.
فەرهاد پیرباڵ بۆ مایکی 964 وتی، ئەم کۆڕ و کۆبوونەوانە زۆر کاریگەری لەسەر گەنجان هەیە و لە موسیبەت دەیانپارێزێت و شوێنێکە ئەخلاق و فکری لێیە و ناکەونە ناو قوڕاوێکەوە.
لە قسەکانی هیوا دەخوازێت ئەم جۆرە چالاکی و پێشانگای کتێبانە بچێتە گوندەکان و لەوێش هەبێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح