پزیشکی پسپۆڕ بڵند بڕیار وادەڵێت

“کەسانی سەروو 35 ساڵی دەبێت پشکنینی شەکرە بکات”

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

شەکرە، یەکێکە لە نەخۆشیە درێژخایەنە مەترسیدارەکان و پسپۆڕانی تەندروستیش هۆشداریدەدەن و داوا دەکەن، کەسانی سەروو 35 ساڵ پشکنین ئەنجام بدەن.

بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە هەرێمی کوردستان، لە زانکۆی تیشک لە هەولێر سیمنارێکی تایبەت بەڕێوەچوو، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 پزیشکی پسپۆڕ د. بڵند بڕیار وتی، ” زۆربەی ئەوكەسانەی درەنگانی شەو خواردن دەخۆن، جوڵەیان كەمە تووشی نەخۆشی شەكرە بوون بەبێ ئەوەی ئاگادار بن و لەجیهان 800 ملیۆن كەس نەخۆشی شەكرەی هەیە نیوەی ئەو ژمارەیە هەر ئاگادار نیە.

جەختیش دەکاتەوە، قەڵەوی بەشێکی سەرەکیە، یان خواردنی هەندێک دەرمان و پیسبوونی ژینگە و خواردنەوەی خواردنەوە غازییەکان، لەگەڵ ئەوەش خەڵک ئاستی هۆشیاری کەمە و زوو پشکنین ناکەن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

تووشبووانی نەخۆشی شەکرە ئاگاداری ئەم رەفتارانە بن

تووشبووانی نەخۆشی شەکرە ئاگاداری ئەم رەفتارانە بن