دەستپێشخەرییەک لە چەند سەرمایەدارێکی هەولێرەوە

مۆلیدەکان پێبکەن هەموو پارەکە ئێمە دەیدەین

+964
دەشتی عارف – هەولێر

چەند سەرمایەدارێکی شاری هەولێر بڕیاریانداوە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر خەرجی مۆلیدەی گەڕەکە هەژارنشینەکان بگرنە ئەستۆی خۆیان تا خەڵک بێ کارەبا نەبن.

دکتۆر محەمەد سەباح، سەرۆکی رێکخراوی دیدار، خاوەنی بیرۆکەی ئەم دەستپێشخەرییەیە و لەگەڵ سەرمایەدارەکان قسەی کردووە، ئەوانیش قاییل بوون.

دکتۆر سەباح بە 964ی وت ”تاوەکو ئێستا پەیوەندیمان بە 50 خاوەن مۆلیدەوە کردوە تاوەکو مۆلیدە پێ بکەن بۆ ماوەی 48 کاتژمێر و لەو ماوەیەشدا هەرچی خەریجی مۆلیدەکە هەیە دەیگرینە ئەستۆ، تاوەکو کاتژمێر 12ـی ئەمشەویش بەردەوام دەبین لە پەیوەندی کردن بە خاوەن مۆلیدەکانەوە”.

هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر زیانێکی زۆری بەر گێڵگەکە گەیاندووە و بەهۆیەوە لە دوێنێ شەوەوە کارەبای بەشێکی زۆری شارەکانی کوردستان بڕاون و تاو نا تاو کارەبای نیشیتمانی دێتەوە.

وردەکاری لەسەر ئەو درۆنەی کە شەوی رابردوو  لەسەر کێڵگە...

وردەکاری لەسەر ئەو درۆنەی کە شەوی رابردوو  لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر سوڕایەوە