کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر

ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکین

964+

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر رایگەیاند: ئەوەی کراوە بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمەریکایە لە هەرێمی کوردستان

پوختەی راگەیەندراوەکە:
– ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی دەکات.
– – پێکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشانی تری عێراقی داوای هەنگاوی کرداریی دەستبەجێ لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆرستیە.
– لە دواهەمینی ئەو زنجیرە هەوڵانەی خراپەکاران ئەنجامیانداوە بۆ لاوازکردنی سەقامگیریی عێراق و بەئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان.
– ئامادەین پشتیوانی پێشکەش بکەین بۆ هەوڵەکانی پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە.
– بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لە گرنگیی ئەوەی عێراق سەروەریی خۆی بچەسپێنێت، گشت جۆرەکانی چەک، بە تایبەت درۆن و موشەک و رۆکێت دەهێنرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت.