رووداوەکەی رێی کۆیە

مامۆستا مەریوان دەوامی تەواو کرد بەڵام نەگەیشتەوە ماڵەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەهۆی رووداوە قورسەکەی ئەم ئێوارەی رێی کۆیە کەسێک گیانی لە دەستدا، تازە روون بووەوە کەسەکە مامۆستای زانکۆی کۆیەیەو پاش دەوام ئەو رووداوەی بەسەرهاتووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.11.2025 لە نزیک سەیرانگای دڵۆپە (رێی کۆیە – کەسنەزان) رووداوێکی قورسی هاتوچۆ روویدا، 964 زانیوێتی ئەوەی لەو رووداوە گیانی لە دەستداوە مامۆستای زانکۆی کۆیەیە.

مامۆستا مەریوان ئەسعەد سەمەد تەمەنی 28 ساڵەو لە بەشی میدیکەڵ مایکرۆبایۆلۆجی لە فاکەڵتی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە مامۆستایە، خۆی خەڵکی قەزای بنەسڵاوەیەو خێزاندارە، ئێوارە کاتێک دوای دەوام گەڕاوەتەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تردا تووشی ئەم رووداوە بووەو گیانی لەدەستداوە.

ئەم زانیاریانە 964 لەسەرچاوەیەکی پزیشکی دادی هەولێر دەستی کەوت.

سەرچاوەکە لەبەر ئەوەی رێی پێنەدراوە لێدوان بدات بۆیە داوایکرد ناوی نەهێندرێت، وتیشی ”دوای توێکاری تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کراوە”.

لە نۆ مانگدا 774 رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی رووی...

لە نۆ مانگدا 774 رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی روویانداوە