لە جوانكارییەوە بۆ پێویستی

هاوڵاتیانی زاخۆ روویان لە كڕینی فانۆس و لامپا كردووە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

پچڕانی كارەبا بەهۆی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، هاوڵاتیانی زاخۆی ناچار كرد روو لە كڕینی فانۆسی كلاسیكی و لامپای غازی بكەن، دوكاندارێك دەڵێت، پێشتر خەڵك وەك كەرەستەی جوانكاری فانۆسیان دەیانكڕی، ئێستا بۆ پێویستی.

964 لە ناو بازاڕی زاخۆ، ئەم ئێوارەیەی پێنجشەممە تێبینیی ئەوەی كرد خەڵك زۆر روویان لە كڕینی فانۆس كردووە و قەرەباڵغییان دروست كردووە.

هەژار هەڤەند، دوكاندارێكی بازاڕە دێرینەكەی زاخۆیە و كەلوپەلی ئەنتیكە و فۆلكلۆری دەفرۆشێت، بە 964ی وت، لە سەعاتێكدا فانۆسەكانمان فرۆشران.

وتیشی، “پێشتر خەڵك بۆ جوانی و ئێستا بۆ پێویستی فانۆس بەكاردەهێنن و دەیكڕن”.

بەهۆی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر، بەشێكی زۆری هەرێمی كوردستان بێ كارەبا بووە و خەڵك بەدوای شتە كۆنەكانی وەك فانۆس و لامپا و لایت شەحندا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی ماڵەكانیان رووناك بكەنەوە، بە قسەی وەزارەتی كارەبای خۆمانیش بێت، چاوەڕوان دەكرێت تا 72 سەعاتی دیكە ، ئەو كێشەیە بێتە چارەسەركردن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كێڵگەی كۆرمۆر لە بەرهەمهێنانی غاز دەوەستێنێت 

كێڵگەی كۆرمۆر لە بەرهەمهێنانی غاز دەوەستێنێت