داوای ناساندنی بڕوانامەکانیان دەکەن

+964

کاروان ستار – کەرکوک

ئەمڕۆ شەممە بەشێک لە خوێندکارانی کۆلێژی قەڵەم لە کەرکوک گردبوونەوە و داوایان کرد لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە دان بە بڕوانامەکانیاندا بنرێت.

لە ساڵی 2015ەوە دان نەنراوە بە بڕوانامەی دەرچووانی ئەو کۆلێژە.

لای خۆیەوە، ئەحمەد عەلی خوێندکاری کۆلێژی قەڵەم بە تۆڕی ۹٦٤ی وت، “ئەو کێشەیە وایکردووە وەک دەرچووانی کۆلێژەکە هیچ سوودێک لە بڕوانامەکانمان نەبینین و بێبەش ببین لە تەواوی ئەو ماف و ئیمتیازانەی کە دەرچووان و هاوپۆلەکانی دیکەمان هەیانە”.

كۆلێژی قەڵەمی زانکۆی کەرکوک لە ساڵی 2009 بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دامەزراوە. .