چیرۆکی ئەو گەنجەی بەبێ بینایی بووەتە راهێنەر و نووسەر و ژەنیار

گۆڵپارێزێک بە “گوێچکەکانی” تۆپ دەگرێتەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لەدەستدانی بینایی نەبووەتە بەربەست لەبەردەم ژیانی جەمالدا؛ ئەو وەک هەر مرۆڤێکی ئاسایی ژیان دەکات بێ ئەوەی پێویستی بە هاوکاریی کەس هەبێت، کارەکانی رۆژانەی رادەپەڕێنێت.

جەمال نموونەیەکی باڵای کۆڵنەدان و بڕوابەخۆبوونە، سەرەڕای نابینایی، بەردەوام لە یاریگاکان دەبینرێت و وەک راهێنەر سەرپەرشتیی تیپەکان دەکات، ئەو تەنانەت وەک گۆڵپارێزیش یاری دەکات و تەنیا لە رێگەی دەنگی تۆپەکەوە، ئاڕاستەی لێدانەکان دەزانێت و بەرپەرچیان دەداتەوە.

جەمال رەسوڵ، کە تەمەنی 37 ساڵە و خەڵکی گوندی “رۆست”ی ناحیەی سمێلانە، چیرۆکی خۆی بۆ 964 دەگێڕێتەوە و دەڵێت: “تەمەنم تەنیا شەش مانگ بوو کە بەهۆی تەقینەوەیەک لە ماڵەکەماندا، پێنج ئەندامی خێزانەکەم گیانیان لەدەستدا و منیش بیناییم لەدەستدا.”

بەڵام ئەم رووداوە دڵتەزێنە نەیتوانیوە لە جووڵەی بخات؛ ئەو ئێستا نووسەرە و کتێبی هەیە، ژەنیاری ئامێری سازە و وەرزشوانێکی کارامەشە.

هەرچەندە ژیان بەبێ بینایی ئاڵنگاریی خۆی هەیە، بەڵام جەمال بەتەواوی پشت بە خۆی دەبەستێت، ئەو پەیوەندییەکی بەتینی لەگەڵ دونیای وەرزشدا هەیە و لە زۆربەی پێگەکانی یاریگادا ئەزموونی یارییکردنی هەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

نابینایە بە قورئان خوێندن مزگەوت ئاوەدان دەکاتەوە

نابینایە بە قورئان خوێندن مزگەوت ئاوەدان دەکاتەوە